پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان ٥ قوربانی لێکەوەتەوە
بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناو بازاڕی شاری سەرێكانی سەر بە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان پێنج كەس كوژران .
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری سەرێكانی سەر بەپارێزگای حەسەكە كە لە ژێر كونترۆڵی سوپای توركیا و چەكدارەكانیدایە تەقییەوە، بەپێی زانیاریەكان لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە پێنج كەس كوژران و ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتەوە.
ھاوكات سەنتەری ناحیەی جندرێسی سەر بە قەزای عەفرین ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆمبڕێژكراو تەقیەوە و بەوھۆیەوە دوو كوژران و زیاتر لە ٢٠ بریینداریشی لێكەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە