تاقانە کچی سمکۆی شکاک لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

تاقانە کچی سمکۆی شکاک لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد



پەیامی کورد... تاقانە کچی سمکۆی شکاک لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد


کچی سمکۆی شکاک، یەکێک لە ڕێبەرانی نەتەوەیی لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە شاری وان لە باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەدیە شکاک، تاقە کچی سمکۆی شکاک، لە شاری وانی باکووری کوردستان بەهۆی نەخۆشییه‌وه‌ کۆچی دوایی کردووە.

هەدیە شکاک بەهۆی ئەوەی گورچیلەکانی لەکار کەوتبوون، لە بەشی چاودێریی چڕی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وان خەوێندرابوو.

تەرمی هەدیە شکاک ئەمڕۆ لە گوندی نۆشار سەر بە قەلقەلیی پارێزگای وان بە خاک دەسپێردرێت.

هەدیە شکاک تاقە کچی سمایل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک بوو. چوار برای بە ناوەکانی تاهیر خان، باباخان، خوسرەو خان و قوباد خان هەبوو< کە پێشتر کۆچی دواییان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە