تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدایەوە

تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدایەوە

پەیامی کورد... تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدایەوە

ئەمڕۆ دوو حاڵەتی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە پارێزگای بەسرەی عێراق تۆمارکراوە و رێکارەکانی خۆپارێزیش چڕکرانەوە.

عەباس ماهر قائیمقامی قەزای زوبێر رایگەیاند، “دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، یەکەمیان لە قەزای زوبێر بووە و ئەوی دیکەشیان لە ناحیەی سەفوان”.

هەر ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لە قەزای خەسیب کۆبوونەوە و بڕیاردرا بردنە دەرەوەی ئاژەڵ و گۆشتەکەی بۆ دەرەوەی قەزاکە رابگیرێت تا کاتێکی نادیار.

لە سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکردبوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 95 كەس لە سەرتاسەری وڵاتدا تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 13 کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە