تەندرووستی سەبارەت بەم ناوچەیە هۆشداری دەدات ، تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە

تەندرووستی سەبارەت بەم ناوچەیە هۆشداری دەدات ، تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی سەبارەت بەم ناوچەیە هۆشداری دەدات ، تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان ھۆشداری دەدات و رایدەگەێنێت، ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە  لە ھەر ١٠٠ کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان تووشبووی ڤیرووسەکەن و لە دوێنێشەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان لەراگەێندراوێکدا رایگەیاند، "ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی تووشبوون گەشتوەتە ١٢%، واتا لە ھەر ١٠٠ کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان تووشبووی نەخۆشیەکەن، ھاوکات رێژەی مردنیشی بە ڤیرووسەکە زۆر زیادیکردوە و تەنھا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا پێنج ھاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لە دەستداوە لە سنوورەکەماندا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکارن ھاووڵاتیان ئەم ئامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی گەرمیان باسی لەوەشکردوە، رێکارەکان لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و تووندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بۆ ئەوەی مانگەکی رەمەزان بە سەلامەتی و ئاسوودەیی تێپەڕێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە