پەیامی کورد … تەندروستی عیراق: شەپۆلی ئەمجارەی كۆرۆنا قورس دەبێت
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری لە شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دەدات و پێی وایە، قورسترین شەپۆلی ڤایرۆسەكە دەبێت و داواش لە هاوڵاتیان دەكەن پابەندی رێنماییەكان بن و ڤاكسینەكان وەربگرن.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە زۆربەی وڵاتان ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ هاتنی شەپۆلێكی نوێ بۆ عیراق.
رونیشكراوەتەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو شەپۆلە لە شەپۆلەكانی دیكە قورستربێت، چاودێری پێشهاتەكانی ڤایرۆسەكە لە جیهاندا دەكەن و داواش لە هاوڵاتیان دەكەن پابەندی رێنماییەكان بن و ڤاكسین وەربگرن.
لە ئێستادا نەوەی "ئۆمیكرۆن" لە جیهاندا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە كە زۆر خێراتر لە نەوەكانی پێشوو بڵاودەبێتەوە، بەڵام بەپێی وتەی زانایان مەترسی كەمترە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە