پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی لهبارهی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هۆشداری دهدات
لەبارهی خێرا بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێ و گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت ، ترسیان هەیە لەوەی ڤایرۆسەکە وەکو هیندستان لە ئەوروپا بڵاوببێتەوە.
هانس کلۆگ بەڕێوبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا ئاماژهی بهوه كرد، ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە کە دەرکەوتووە زۆر زیاتر لە جۆرەکانی دیکە بڵاودەبێتەوه، وتیشی تاوەکو زیاتر لەسەدا 70 خەڵکی ڤاکسین وەرنەگرن پەتای كۆرۆنا هەر دەمێنێت.
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا ئاماژهی بهوهش كرد:زۆر نیگەرانم لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێ و گۆراوەکان، چونکە ئێمە دەزانین بۆ نموونە جۆری بی 1617 زۆر خێراتر لە بی 117 بڵاودەبێتەوە، واتە لە ڤایرۆسە گۆڕاوەکانی دیکە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەکات.
هانس کلۆگ ئهوهشی خستهروو: پەتاکەی هەر دەمێنێت هەتاوەکو بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە سەدا 70ی خەڵکی ڤاکسینەکە بە تەواوەتی وەرنەگرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە