تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە

تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە

پەیامی کورد... تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١,٧٥٢ پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ١٤ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.

شایەنی باسە تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١ تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە