یەکیتی ئەورووپا پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکات

یەکیتی ئەورووپا پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکات

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا ووتی : پەیامی ھەرێمی کوردستانمان لەبارەی ھەموو پرسەکان بەتایبەت ھێرشی ئەم دواییەی ئیران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان گەیاندووەتە یەکیتی ئەورووپا ، ئەوانیش پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکەن. 

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکیتی ئەورووپا دلاوەر ئاژگەیی، ڕایگەیاند : لەبارەی  ھەموو ئەو پرسانەی پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانن، لەوانە ھێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، قەیرانی دارایی و پرسەکانی دیکەش لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا و لەناو کۆمسیۆنی ئەوروپا زیاتر لەگەڵ ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکیتی ئەورووپا  گفتوگۆیان کردووە، بۆیە ئەوان لەبارەی ئەو پرسانە گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە و بۆیان ڕوونکردوونەتەوە و زانیارییان پێداون. 

 دلاوەر ئاژگەیی ووتیشی: ھەر بارودۆخێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان درووست بێت، پەیامی  خەڵکی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان گەیاندووە بە یەکیتی ئەورووپا و بەردەوامیش دەبین لە گەیاندنی پەیامەکانی  ھەرێمی کوردستان بەیەکێتی ئەورووپا. 

ئاژگەیی باسی لەوەش کرد : لەدوای ھێرشی ئێرانیش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان پەیامی ھەرێمی کوردستانیان بە یەکیتی ئەورووپا گەیاندووە، ئەوانیش بەڕوونی ھەڵوێستی خۆیان دەربڕیووە و سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە، پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە