ئەکتەرێکی ناسراوی کورد لە کرماشان کۆچی دواییکرد

ئەکتەرێکی ناسراوی کورد لە کرماشان  کۆچی دواییکرد


پەیامی کورد... ئەکتەرێکی ناسراوی کورد لە کرماشان کۆچی دواییکرد


ئیسماعیل سوڵتانیان، ئەکتەر، نووسەر و دەرهێنەری خەڵکی کرماشان، شەوی رابردوو بەهۆی نەخۆشی و راوەستانی دڵەوە، لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل سوڵتانیان ساڵی 1954 لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و خوێندنی لە بەشی ئەکتەری و دەرهێنەریی شانۆ لە کۆلیژی هونەرە دراماتیکییەکان لە کرماشان تەواو کرد.

ئەو ساڵی 1970 وەک نووسەر، ئەکتەر و دەرهێنەری شانۆ، چالاکییە هونەرییەکانی دەستپێکرد.

ساڵی 1985 چووە بواری سینەما و لە فیلمی راوچیدا رۆڵی گێڕا؛ ئەو دواتر لە کۆمەڵێک فیلمی دیکەشدا ئەکتەر بووە، لەوانە پیاوی هەزار رووخسار، ستایش، بۆق، یوسف پێغەمبەر و چەندینی دیکە.

ئەو لە فێستیڤاڵە سینەماییەکانیشدا چەندین خەڵاتی بردووەتەوە. ساڵی 1988 لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا، وەک باشترین ئەکتەر دیاریکرا و خەڵاتی بلوری بردەوە؛ لە فیلمی "بایسکڵڕان"ی موحسین مەخمەڵبافدا رۆڵی گێڕا.

ئیسماعیل سوڵتانیان لە 31 فیلم رۆڵی گێڕاوە؛ دەرهێنەری فیلمێک بووە؛ نووسەری 3 فیلم بووە، ئامادەکاری 2 فیلم و یاریدەدەری دەرهێنەری 3 فیلم بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە