پەیامی کورد... تەرمی یەکێکی دیکە لە گەنجە خنکاوەکانی شارباژێڕ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕاگەیەرنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ سێیەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دوای پانزە ڕۆژ لە گەڕان و پشکنین لە لایەن تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی و تیمی خۆبەخش و بەهاوکاری تیمی فڕۆکەوانی توانرا تەرمی سێیەم گەنجی خنکاوی چەمی خەمەڵۆک بەناوی کۆسار نەوزاد کە خەڵکی گوندی قەشانی ناوچەی شارباژێڕە بدۆزرێتەوە.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢ی ٤ی ٢٠٢٢، تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجەکە بە ناوی هەڵکەوت، کە خەڵکی هەولێرە و زاوای خێزانەکەی گوندی قەشانە دۆزرایەوە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ تەرمی دووەم کەسیشیان دۆزرایەوە و دۆزینەوەی تەرمی سێیەمیش کەوتە ئەمڕۆ.
ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ٣ی ٢٠٢٢؛ سێ گەنجەکە بەمەبەستی گەشت و وێنەگرتن چوونەتە ناوچەی (سەرسولی ماوەت و چەمی خەمەڵۆکە) یەکێکیان سەرەتا قاچی خزاوەو کەوتۆتە ئاوەکەوە، دوانەکەیتریش قەمسەڵەو مۆبایلیان بەجێهێشتووە و بۆ ڕزگارکردنی چوونەتە ئاوەکەوە.
سێ گەنجەکە ناویان (کۆسار و دەرون و هەڵکەوت)ە، تەمەنیان لە نێوان ٢٢ تا ٣٢ ساڵە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە