تەرمی پێشمەرگەیەک کە داعش ڕفاندبووی بە سەربڕاوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک کە داعش ڕفاندبووی بە سەربڕاوی دۆزرایەوە

پەیامی کورد... تەرمی پێشمەرگەیەک کە داعش ڕفاندبووی بە سەربڕاوی دۆزرایەوە

ئەو دوو پێشمەرگەیەی لە کەرکووک لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعش ڕفێنران، یەکێکیان بە سەربڕاوی تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئاشکرای کردووە، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە سنووری ناحیەی لەیلان لە نزیک جەبەل بۆر دوو هاووڵاتی دیار نەماون و ڕفێنراون، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە پێشمەرگەن و لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کە گومان دەکرێت سەر بە ڕێکخراوی داعشن ڕفێنراون.

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی یەکێک لەو پێشمەرگانە کە ناوی "عەلی عەبدوڵڵا"یە و لەدایکبووی ساڵی 1983یە، بە سەربڕاوی دۆزراوەتەوە.

هەر شەوی ڕابردوو و لەدوای ڕفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە، پۆلیسی کەرکووک و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنییەکانی تری کەرکووک گەڕان و پشکنینیان بۆ دۆزینەوەیان دەست پێ کردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە