سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران وتی: ئەگەر ترامپ بەرجام بەرەوڕووی ئاستەنگ و دواخستن بکات، بە مانای ڕووخانی ڕێککەوتنەکەیە، باش نییە لەوە زیاتر خۆڕاگر بین.
بە پێی ڕاپۆرتێک، عەلی شەمخانی، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی سووریا وتی: ئێران تێچووی زۆری بۆ شەڕی دژە تیرۆر لە ناوچەکەدا سەرف کردووە و ناتوانێت لە بەرانبەر کارە ناسەقامگیرەکانی ئەمریکا و ڕژیمی ئیسرائیل بێ دەنگ بێت.
هەروەها ووتی : بوونی ڕاوێژکاری ئێران لە سووریا لە سەر داوای دیمەشق بووە و کاریگەری زۆر باشیشی لە شەڕی دژ بە تیرۆر بووە. کاتێک ڕژیمی ئیسرائیل سەروەری خاکی ووڵاتێکی دیکە تێک دەدات بێ گومان دەبێت چاوەڕوانی دەرەنجامەکانیشی بێت. بێ گومان داگیرکار سزا دەدرێت، بەڵام کاتی ئەم کارە ئێران ڕوونی دەکاتەوە. ڕژیمی ئیسرائیل ئەگەر تێنەگەیشتووە سەردەمی زۆرداری تەواو بووە، وانەی باش وەردەگرێت.
شەمخانی هەروەها وتی: کێشەی ئەتۆمی ئێران تەواو ئاشتیانەیە، ئێمە بە پێی هەنگاوی لایەنی بەرانبەر پلانمان بۆ بەرنامەی ناوەکی خۆمان داڕشتووە کە چاوەڕوان نەکراو دەبێت. ئێمە پێشوازی لە هەوڵی ئەورووپا بۆ مانەوەی بەرجام دەکەین. بەڵام ئەگەر ئەورووپا بۆ ڕازی کردنی ترامپ بچێتە بوارەکانی دیکە بێ گومان دەیدۆڕێنن.
هەروەها لەمبارەوە ئاماژەی کرد : بەرجام ڕێککەوتنێکی یەکدەستە و هەرجۆرە هەموار کردنەوەیەکی بە مانای لەناوچوونی یەکسەریەتی. پەیمانە نێونەتەوەییەکان بۆ دروست کردنی سەقامگیری واژۆ دەکرێن. بەداخەوە پێشێل کردنی بەرجام لە لایەن ترامپ بە باڵاترین ئاست گەیشتووە. ئێمە رێکاری زۆرمان هەیە تاکوو ڕووبەڕووی پێشێکارییەکانی ئەمریکا ببینەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئێران جەختی کرد: ئەگەر ترامپ بەرجام بەرەوڕووی ئاستەنگ و دواخستن بکات، بە مانای ڕووخانی ڕێککەوتنەکەیە، باش نییە لەوە زیاتر خۆڕاگر بین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە