سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد      ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆنن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەڵبژارنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەڵبژادنەکان تاوتوێکرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی تازەی بەریتانیا پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەکانی چاکسازی و کاراترکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقی بە ئیجابی وەسف کرد.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوو  و سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی بەریتانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە