پاڤێڵ تاڵەبانی هۆشداری دەداتە نوێنەرەکانی پارتەکەی لە ناو حکوومەتی هەرێمدا

پاڤێڵ تاڵەبانی هۆشداری دەداتە نوێنەرەکانی پارتەکەی لە ناو حکوومەتی هەرێمدا

پەیامی کورد      ...    پاڤێڵ تاڵەبانی هۆشداری دەداتە نوێنەرەکانی پارتەکەی لە ناو حکوومەتی هەرێمدا

پاڤێڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی دەڵێت، چیتر رێگەنادرێت بەناوی یەكێتییەوە كادر و لێپرسراو، یەكیتی بۆ مەرامی شەخسی بەكاربێنێت. هەروەها رایگەیاندووە ، كەمتەرخەمی لەهیچ كەسێك لەبەرامبەر خزمەتكردنی سلێمانی قبوڵناكرێت.
 پاڤێڵ تاڵەبانی، لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی یەكیتی رایگەیاند، چیتر رێگەنادرێت بەناوی یەكیتییەوە كادر و لێپرسراو لەسەر ئاستی حیزبی و حكوومی، یەكیتی بۆ مەرامی شەخسی بەكاربێنێت. بۆیە بەپێویستی دەزانێت، كادری یەكێتی و نوێنەرەكانیان لەحكوومەت "خزمەتكاری راستەقینەی هاووڵاتی بن و بەرپرسیاربن بەرامبەر داوكاری و خواستەكانیان".
پاڤێڵ تاڵەبانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی كردووە و ڕایگەیاندووە كەمتەرخەمی لە هیچ كەسێك لەبەرامبەر خزمەتكردنی سلێمانی قبووڵ ناكرێت. هاوسەرۆكی یەكیتی لەوبارەوە هۆشداری دەداتە نوێنەرەكانیان لە حكوومەتی هەرێم  و دەڵێ ، سلێمانی سەنتەری گۆڕانكاری و خزمەتكردن و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی زیاتردەبێت و "نوێنەرەكانیشمان لەحكوومەتی خۆجەیی راسپاردووە بەگڕوتینێكی نوێوە خزمەت بكەن، لەمەودواش سیاسیەتی پاداشت و سزا پەیڕەودەكەین و كەسی شیاو سەركەوتوو دەھێنینە پێشەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە