چوار منداڵ و ژنێک لە کەناراوەکانی یۆنان خنکان

چوار منداڵ و ژنێک لە کەناراوەکانی یۆنان خنکان

پەیامی کورد... چوار منداڵ و ژنێک لە کەناراوەکانی یۆنان خنکان

لە دوو ڕووداوی جیاوازدا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە لە کەناراوەکانی دوورگەی لێسبۆسی یۆنان ژنێک و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا.

شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ڕایگەیاند : دوو شەمە 28ی ئاب چوار منداڵی کۆچبەر لە چەند کیلۆمەترێک لە کەناراوەکانی دوورگەی لێسبۆسی یۆنان خنکاون، دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ پەڕینەوە لە تورکیاوە شکستی هێنا.

هەروەها ڕاشیگەیاند: ئەو چوار منداڵەکە گیانیان لەدەست داوە، کوڕێکی تەمەن ٨ ساڵ و سێ کچن کە تەمەنیان ١٤ و ٨ و ١١ مانگان بوون، توانراوە 19 کۆچبەری دیکە ڕزگار بکرێن كه‌ لە هەمان بەلەمدا بوون، دواتر گواستراونەتەوە بۆ بەندەری شاری سەرەکی میتیلین، بەبێ ئەوەی ڕەگەزنامەی قوربانییەکان یان ڕزگاربووان ئاشکرابکەن.

شێخ حسێن ده‌ڵێت لە ڕووداوێکی دیکەدا لە دەریای دوورگەی سامۆس، پاسەوانی کەناراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ئاب پۆلیسی کەناراوەکان ژنێک و منداڵەکەییان دۆزیوەتەوە لە دەرەوەی دوورگەی سامۆس کە بێهۆش بوون.

دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی ژنەکە گیانی لەدەستداوە و منداڵەکە ڕزگاری بووە..

یۆنان، بە دەروازەیەکی گەورەی چوونە ژوورەوەی کۆچبەران دادەنرێت، بەتایبەتی کە سنووری دەریایی و وشکانی فراوانی لەگەڵ تورکیادا هاوبەشە.

گەشتەکانی کۆچکردنی نایاسایی زۆربوون، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا لەگەڵ باشتربوونی کەشوهەوا و تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا واتە لە نێوان ١٩ بۆ ٢١ی ئابدا نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەر بە بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە یۆنان.


ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، دەریای ناوەڕاست بە مەترسیدارترین ڕێگا بۆ ژیانی کۆچبەران پۆلێن دەکات، بەو پێیەی تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا 2021 قوربانی و ونبووی لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاستدا ژماردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە