پەیامی کورد... نەتەوە یەكگرتووەكان: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو شەڕێکی گەورە دەڕوات
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی جەنگێكی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و ڕایدەگەیەنێت، هاوكات لەگەڵ شەڕی حەماس و ئیسرائیل، ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و ئەو هێرشانەی حووسییەكانی یەمەن دەیكەنە سەر كەشتییەكان، ناوچەكە بەرەو جەنگێكی گەورە دەبات.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، ستیڤان دوجارێک، گوتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ناوی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هۆشداری داوە لە دروستبوونی جەنگێکی فراوان، بەهۆی ئەو شەڕەی لەنێوان حەماس و ئیسرائیلەوە هەیە، هەروەها ئەو هێرشانەی كە گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەیكەنە سەر هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، ئەو هێرشانەی كە حووسییەكان دەیكەنە سەر كەشتییەكان، چاوەڕوان كراوە ناوچەكە بەرەو جەنگێكی فراوان ببات.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە هەموو لایەنەکان دەكات، لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان، هەنگاوی بەپەلە بنێن، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، هەوڵەکانیان لەو پێناوەدا بخەنە گەڕ، تاوەكوو ئاگری شەڕەكە بە تەواوی ناوچەكەی نەگرتووە و لە كۆنترۆڵ دەرنەچووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە