پەیامی کورد... ته‌ندروستی عێراق كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق له نزمترینهكانی ئاستی جیهاندایه و له‌ئێستاشدا به‌ته‌واوی توانراوه ئه‌و ڤایرۆسه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
هانی عه‌قابی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "رێوشوێنی خۆپارێزی له عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای لاوازی پابه‌ندبونی هاوڵاتییان به‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رچون، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كارمه‌نده‌كانی توانیان كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا له‌نزمترین ئاستدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئه‌و بڕه ڤاكسینه له‌به‌رده‌سته گونجاوه، له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی بڕێكی زیاتر له ڤایرۆس، تا هه‌مو كه‌سێك بتوانێت وه‌ری بگرێت".
پێشتریش ئه‌حمه‌د زویتن نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق پشتڕاستیكرده‌وه، رێكخراوه‌كه‌یان ڕاسپارده بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئاسانكاری زیاتر له ڕێكاره‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا و وتیشی،" سه‌باره‌ت به عێراق له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا ده‌ره‌نجامی به‌هێزمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هێشتا كۆتایی نه‌هاتوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "ئه‌گه‌ری توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕێی ماوه‌یه‌ك ده‌كه‌ین تا تێپه‌ڕێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانین راسپارده بده‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتر له رێكاره‌كانی خۆپارێزی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی توشبوان زیاد بكات له زستاندا دوای ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا ده‌گۆڕێت و سارد ده‌بێته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە