ڕاوێژکاری خامنەیی ... ترامپ گەمژەیە و شوکر بۆ خوا دوژمنانی ئێمە گەمژەن ، تەمەنی ئیسرائیلیش کورتە

ڕاوێژکاری خامنەیی  ...   ترامپ گەمژەیە و شوکر بۆ خوا دوژمنانی ئێمە گەمژەن ، تەمەنی ئیسرائیلیش کورتە

پەیامی کورد  ...   ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی ڕایگەیاند : هەوڵی ئەمریکا دژی سوپای پاسداران تەمەنی ئیسرائیلییەکان کەم دەکاتەوە بەڵام هێزی نەتەوەیی ئێران زیاد دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە بەیانییەکەی کۆشکی سپی سەبارەت بە تیرۆریست ناوبردنی سوپای پاسداران ڕایگەیاند : بە ڕای من ئیسرائیلییەکان ، ناتانیاهۆ و ئای پەک زیاترین کاریگەریان لەو بڕیارە هەبوو، ترامپ دەیەوێت خۆی قوربانی ئەوان بکات چوونکە شەش ملیۆن جوولەکە لە ئەمریکا هەن کە لە خولی داهاتوودا پێویستی بە دەنگی ئەوان هەیە.

سەفەوی هەروەها زیادی کرد: جگە لە کۆشنێر کە ڕاوێژکاری ترامپ ە زیاتر لە دە کەسی دیکە لە دەوڵەتی ترامپ هەن کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن، دڵنیاتان دەکەمەوە ناچار ببن لە ترسی کاردانەوەی ئێران ناوچەکە بەجێ بهێڵن.

ناوبراو درێژەی دا: بەو کارەی ئەمریکا تەمەنی ئیسرائیلییەکان کەمتر دەبێتەوە بەڵام هێزی نەتەوی ئێران بەرز دەبێتەوە. ئەمریکییەکان لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیان لە گەڵ شکست بەرەو ڕوو بوونەوە. ترامپ خراپترین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە لە باری ژیری، سیاسی و ... . ناوبراو گەمژەیە و شوکر بۆ خودا کە دوژمنانی ئێمە گەمژەن..

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە