پەیامی کورد ... جۆ بایدن : ئەگەر ببمە سەرۆککۆمار لە پێش پووتین ڕادەوەستم .
جۆ بایدن ڕایگەیاند ئەگەر ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرامبەر ڕووسیادا دەوەستێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا کە ڕەقیبی دۆناڵد ترامپ ی کۆماریخوازە ووتوویەتی ئەگەر ببێتە سەرۆککۆمار لە بەرامبەر پووتین دا دەسوەستێتەوە .
بایدن لە سیاسەتی دەرەکی ترامپ بە تایبەتی لە ئەفغانستان ڕەخنەی تووندی گرت و ڕاپۆرتەکانی دەربارەی پاداشتی ڕووسیا بە تاڵیبان بۆ کوشتنی هێزەکانی ئەمریکی بە شتێکی سەرسووڕهێنەر و جێگای ناباوەڕی دانا . نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای کردووە یەکەیەکی سەربازی ئەمنییەتی ڕووسیا لە جیاتی کوشتنی هێزەکانی ئەمریکایی بە تاڵیبان پێشنیاری پاداشتی داووە . بایدن ئەم بابەتەی لە ئاستانەی ووتووێژی ئاشتی ئەمریکا و تاڵیبان بە کارێکی پیس و خراپ ناوبرد و ووتی ئەگەر ببێتە سەرۆککۆمار لە بەرامبەر پووتین دەوەستێتەوە .
بایدن هەروەها ڕایگەیاندووە ئەگەر ئەو شتەی کە تایمز ڕایگەیاندووە ڕاست بێت ، فەرماندەی هیزەکانی سەربازی ئەمریکا گیانی سەربازانی ئێمەیان خستووەتە مەترسییەوە و لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ڕووسیا هیچ کارێکی نەکردووە . هەندیک ڕاپۆرتەکان نیشاندەری ئەوەن کە دۆناڵد ترامپ ئاگادری ئەم هەواڵانە بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە