ترامپ: کەوتنی ئەفغانستان گەورەترین شکستی مێژووی ئەمریکایە

ترامپ: کەوتنی ئەفغانستان گەورەترین شکستی مێژووی ئەمریکایە

پەیامی کورد … ترامپ: کەوتنی ئەفغانستان گەورەترین شکستی مێژووی ئەمریکایە

دۆناڵد ترەمپ، کەوتنی ئەفغانستان بە گەورەترین شکستی ئەمەریکا دەزانێت و داوای دەست لەکارکێشانەوەی جۆو بایدن دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کرد، دەست لەکاربکێشێتەوە و دەڵێ "بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستی خواردووە، بەتایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و پەتای کۆرۆنا".

بەرای دۆناڵد ترەمپ "ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات، گەورەترین شکستی ئەمەریکایە لە مێژوودا".

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ 15/8/2021، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونە ناو کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و تاجیكستان رایكرد.

چه‌كدارانی تاڵیبان چوونە‌ ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان له‌ كابولی پایته‌خت و به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسی راگه‌یاند "به‌م زووانه‌ ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان راده‌گه‌یه‌نین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە