عێراق ئامادەیی نیشاندا نەوت ڕەوانەی ئەورووپا بکات

عێراق ئامادەیی نیشاندا نەوت ڕەوانەی ئەورووپا بکات

پەیامی کورد... عێراق ئامادەیی نیشاندا نەوت ڕەوانەی ئەورووپا بکات

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئامادەیی نیشاندا کە نەوت بخاتە بازاڕەکانی ئەورووپاوە.

عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ لەمیانی میوانداریکردنی لەلایەن لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوە، کۆمپانیاکەیان لێپرسراوە تەنیا لە هەناردەکردنی نەوت و هاوردەکردنی لێ دەرهێنراوەکانی، هەروەها نێوانگیریی وەزارەتی نەوت و ئەو لایەنانە دەکات کە سوودمەند دەبن لە کڕینی نەوت.

یاسری ئاماژەشی کردووە، لایەنێکی دیاریکراوی فەرەنسایان ئاگادار کردووەتەوە کە عێراق توانای هەیە نەوت بخاتە بازاڕی ئەورووپاوە و لەگەڵیشیدا پابەندی بڕیارەکانی ئۆپێک دەبن، تەئکیدیشی کردووەتەوە، سۆمۆ گرنگی دەدات بە کۆمپانیا نەوتییە حکومییەکانی هیندستان و چین، چونکە بە گرێبەستی درێژخایەن کاریان لەگەڵدا دەکات و ڕێگرن لەوەی زیانیان پێگەیەنن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە