دەزگای ئێستێخباراتی ئێران ٩ هاووڵاتی کورد خەڵکی شارەکانی سنە ، مەریوان ، و ئورمیەیان دەستبەسەر کرد

دەزگای ئێستێخباراتی ئێران ٩ هاووڵاتی کورد خەڵکی شارەکانی سنە ، مەریوان ، و ئورمیەیان دەستبەسەر کرد

بە گوێرەی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شارەکانی مەریوان، سنە و ئورمیە نۆ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێک، دوێنێ پێنج شەممە " ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ " ، هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی مەریوان ٧ هاووڵاتی خەڵکی مەریوانیان دەستبەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٥ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە ناوەکانی ”مۆحسین فەرەهمەند“ تەمەن ٢٦ ساڵ، ”حەمید پەروازە“ تەمەن ٢٨ ساڵ، ”بڕیار کاوە“ تەمەن ٢٦ ساڵ، ”ڕەحمەت ئەشتەک“ و ”بەختیار“ خەڵکی شارەدێی ” نێ “ بوون و ٢ کەسی دیکەش بەناوەکانی ”کاروان ئەحمەدی“ و ”ڕەحمان سدیقی“ دانیشتووی مەریوان بوون.

ئەو کەسانە سەرجەمیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”جەبار ئیسماعیلی“ لەلایەن هیزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات ، هاووڵاتییەکی خەلکی سەڵماس بە ناوی ”ڕەمەزان جانۆ“ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە