پەیامی کورد … ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی لەلایەن عوسمانییەکانەوە بە فەرمی ناسی
جۆ بایدن وەکو یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بەشێوەیەکی فەرمی بە جینۆساید ناساند.
ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە وتاری ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، کە تورکیا تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی بەشێوەیەکی فەرمی تاوانەکەی بە جینۆساید ناساند.
لە چەند رۆژی رابردوودا، ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوایان لە سەرۆکی وڵاتەکەیان کردبوو، لە یادی ئەو کۆمەڵکوژییەدا تاوانەکە بە فەرمی و بە وشە بە جینۆساید ناویببات.
پێشتر، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بە دەنگی ٤٠٤ ئەندام و بە فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، لە کانونی یەکەمی هەمان ساڵدا ئەنجومەنی پیرانیش پەسندی کرد.
ئەمڕۆ ٢٤ی نیسان، ١٠٦ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا تێپەڕدەبێت، پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ تاوەکو ١٩٢٣ لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا ملیۆنێک و نیو ئەرمەنی کوژران.
تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ حکومەت و پەرلەمانی وڵاتانی جیهان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بەجینۆساید ناساندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە