دژە تیرۆری کوردستان: لە ئێستادا بارودۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە

دژە تیرۆری کوردستان: لە ئێستادا بارودۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە

پەیامی کورد … دژە تیرۆری کوردستان: لە ئێستادا بارودۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە

 

 

پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) چەند زانیارییەكی لەبارەی هێرشەكەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە و دواتر تێكشكاندنی هێرشەكە بڵاو كردەوە.

 

لە بڵاوكراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە.

 

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانییان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن و لە ئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.

 

لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوە و تێکیشکاندوون، لە کاتی راوەدوونانیاندا ژمارەیەکی زۆریان کوژراون و لاشەکانیان جێماوە، بەداخەوەش شەهید و برینداریش لە ریزی هێزی پێشمەرگەدا هەن، بەڵام وردەكاریی زیاتر لەمبارەیەوە رانەگەیەندراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە