بەپەلە ... شەش تەقینەوە لە سریلانکا ڕوویدا بەو هۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کوژران و بریندار هەیە

بەپەلە  ...  شەش تەقینەوە لە سریلانکا ڕوویدا بەو هۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کوژران و بریندار هەیە

پەیامی کورد  ...   بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان شەش تەقینەوەی بەهێز لە سریلانکا ڕوویدا. لە هۆتێل و کەنیسەکانی سریلانکا لە کاتی بەڕیوەبردنی مەراسیمی جەژنی پاک شەش تەقینەوە ڕوویاندا بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٧٠ کەس بریندار بوون و زیاتر لە ١٦٠ کەس کوژران. .

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی بەیانی ئەمڕۆی سریلانکا بۆ زیاتر لە ١٦٠  کەس بەرزبوەوە.

جێگای ئاماژەدانە لە سێ هۆتێل و کەنیسەیەکی شاری کۆلۆمبۆ تەقینەوە ڕوویداوە هەروەها تەقینەوەکان لە شارەکانی نۆگۆمبۆ لە باکووری ئەو ووڵاتەدا ڕوویانداوە .

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەم تەقینەوانەی لە ئەستۆ نەگرتووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە