ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕەشنووسی ئەمەریکا بۆ ئاگربەستی جەنگی غەززەی پەسەند کرد و لە كۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش 14 جگە لە رووسیا دەنگیان پێ دا.
لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایش، بزووتنەوەی حەماس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رای گەیاند كە پێشوازیی لە بڕیاڕەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەن و بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازی ئاگربەست ئامادەی هاوکاریین.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، لە کاتێکدا هەوڵە نێوەندگیرییەکان ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان بەردەوامە، ئەمەریکا و میسر و قەتەر بەیەکەوە داوا لە حەماس و ئیسرائیل دەکەن پابەندی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆكی ئەمەریكا بن کە لە 31ی ئایاری 2024 ڕای گەیاندووە.
بەپێی لێدوانی سەرۆکی ئەمەریکا، ڕەشنووسەکە لە سێ قۆناغ پێک هاتووە، کە قۆناغی یەکەمیان شەش هەفتەیە و بریتییە لە ڕاگرتنی تەواوەتی شەڕ، هەروەها کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانەی خەڵکی زۆری سڤیلی لیێیە، ئەوە لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە، دواتر گفتوگۆ دەربارەی قۆناغی دووەم و سێیەم دەکرێت کە بریتییە لە ڕاگرتنی هەمیەشەیی شەڕ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە