پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆچی دوایی کرد
دیوانی شاهانه‌ی به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١١ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠گیان له‌ده‌ستدانی شازاده خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
دیوانی شاهانه‌ی به‌حره‌ین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاندووە، پرسه بۆ شازاده خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نێن كه ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی مایۆ كلینك له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیران دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌بێت له ئه‌مریكاوه بۆ به‌حره‌ین، سنوردار ده‌بێت به‌ئاماده‌بونی به ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له كه‌سوكاره‌كه‌ی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه پادشای به‌حره‌ین فه‌رمانیكردوه به هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی فه‌رمی به باداگرتنی ئاڵای وڵات و سێ رۆژیش پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان، ئه‌و فه‌رمانه‌ش له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
شازاده خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه له ساڵی ١٩٣٥ له‌دایكبوه و له ساڵی ١٩٧١وە پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌حره‌ینی وه‌رگرتوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە