پەیامی کورد … ڕۆژهەڵات/ هاووڵاتییەک سزای ١٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئامانج کاروانچی” لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە مەزهەبییە توندئاژۆکان” سزای ١٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
دانیشتنی دادگای ئامانج کاروانچی کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی پار بەڕێوەچووە و ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢٧ی مارسی ٢٠٢١)، لە بەندنیخانەی ناوەندیی سنە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.
ئامانج کاروانچی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرابوویەوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە یەک مانگ دوای دەستبەسەر کران و تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە