ڕەخنەگرەکەی پووتین دەگەڕێتەوە ڕووسیا

ڕەخنەگرەکەی پووتین دەگەڕێتەوە ڕووسیا

پەیامی کورد     ...    ڕەخنەگرەکەی پووتین دەگەڕێتەوە ڕووسیا

ئەلیکسی ناڤالنی دەگەڕێتەوە ڕووسیا 

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکسی ناڤالنی ڕآیگەیاندووە سەرەڕای مەترسییە یاساییەکان ، هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە ڕووسیا 

ناڤالنی یەکێک لە ڕەخنە گرە جیدییەکانی حۆکمڕانی ڤلادیمیر پووتین لە ڕووسیایە کە چەند مانگ پێش ئێستا لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبێریا بە خواردنەوەیەک ژەهراوی کرا و تا ئاستی مردن ڕۆیشت . ئەو بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ چارەسەری بەپەلە گەێندرایە ئاڵمانیا و لە نەخۆشخانەیەک لە بەرلین خرایە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە . ناڤالنی لە حالێکدا ڕایگەیاندووە ١٧ ی جانیوەری دەگەڕێتەوە ڕووسیا کە مەترسی دەست بەسەرکردن هەڕەشەی لیدەکات .

ناڤالنی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئیستاگرام نووسیویەتی : من وەرزێکی تەواوم لە ژووری چاودێری چڕ لە ئاڵمانیا تێپەڕاندووە و ئێستا بە نیازم بگەڕێمەوە ووڵاتەکەم ، ئەوان هەوڵ دەدەن من بکوژن ، پووتین لە دژی من هەندێک تۆمەتی درووست کردووە بەڵام بۆ من گرینگ نییە ، ڕووسیا ووڵاتی من و مۆسکۆ ش شاری من ە و دڵم بۆ ماڵەکەم تەنگ بووە .

ئاڵمانیا و ووڵاتانی دیکەی عەرەبی ، دەزگای هەواڵگری و زانیاری ڕووسیا بە بەرپرسی سەرەکی ژەهراوی بوونی ناڤالنی دەزانن . ڕووسیا ش ئەم ووتانەە رەت دەکاتەوە و پووتین یش ڕایگەیاندووە ئەگەر بڕیار بوایە ناڤالنی بە دەستی ڕووسیا بکوژرێت ئەوە تاکوو ئیستا زیندوو نەدەما 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە