پەیامی کورد... پەتاتەی هەرێمی كوردستان هەناردەی سعودییە دەكرێت
یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لقی هەولێر رایدەگەیەنێت، “بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و سعودییە هەیە، بڕیارە سبەی دووشەممە دووەم كاروانی پەتاتەی هەرێمی كوردستان هەناردوەی سعودییە بكرێت كە بڕەكەی 100 تۆنە.
بەپێی راگەیەندراوێكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لقی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی دووشەممە دووەم كاروانی پەتاتەی كوردستان بە بڕی (100 تۆن) هەناردەی سعودییە بكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی ڕێككەوتنێك كە واژووكرا لە نێوان كۆمپانیای ئاوڕا و سعودیە تایبەتە بە دابینكردنی بڕی 300 تۆن بەرهەمی پەتاتە، بڕیارە بەیانی كاتژمێر10ی سەر لە بەیانی دووەم كاروانی پەتاتەی كوردستان بە بڕی 100 تۆن هەناردەی سعودیە بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە