هەرێمی کوردستان: لە 2021دا ژمارەی قوربانیانی رووداوی هاتوچۆ زیادیان كردووە

هەرێمی کوردستان: لە 2021دا ژمارەی قوربانیانی رووداوی هاتوچۆ زیادیان كردووە

پەیامی کورد … هەرێمی کوردستان: لە 2021دا ژمارەی قوربانیانی رووداوی هاتوچۆ زیادیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە ساڵی رابردودا 662 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 120 هاوڵاتیش بریندار بوون.

عەمید ئەسعەد مەلا كەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو 122 هەزار ئۆتۆمبێل تۆماركراون، تاوەكو ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و 961 هەزار ئۆتۆمبێل لە كوردستان هەیە، هەروەها زیاتر لە 70 هەزار مۆڵەتی لێخوڕین دراوەتە هاوڵاتیان و كۆی گشتی مۆڵەتەكان گەیشتوونەتە یەك ملیۆن و 900 هەزار مۆڵەت.

رونیشیكردووەتەوە، هەر لەو ساڵەدا 4 هەزار و 119 رووداو روویانداوە بەهۆیانەوە 662 هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوەو 7 هەزار و 120ی تر بریندار بوون، بە بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەكان بەرزترن، هەروەها ملیۆنێك و 850 هەزار سەرپێچی یاساكانی هاتوچۆ روویانداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم هێمای بۆ ئەوەش كردووە، سەركێشی و بەكارهێنانی مۆبایل لەناو ئۆتۆمبێل و پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ و چەندین هۆی تر، هۆكارن بۆ زیاد بوونی رێژەی سەرپێچییەكان و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە