پەیامی کورد ... حه‌شدى شه‌عبى عیراق ئاشكرایكرد، ماڵپه‌ڕه فه‌رمیه‌كه‌یان هاككراوه و هاككه‌ره‌كان به‌ناوى حه‌شده‌وه ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كه‌ى پردی سنهكی به‌غدا به‌یاننامه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌ێندراوێكدا جه‌ختده‌كاته‌وه، كه ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنیان هاككراوه و له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى.
روونیشكراوه‌ته‌وه، هاككه‌ره‌كان به‌ناوى حه‌شده‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى سنه‌ك له شارى به‌غدا بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌یاننامه‌یه دووره له راستییه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به حه‌شده‌وه نییه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌ى به‌ناوى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داواكراوه حه‌شد راستیه‌كان سه‌باره‌ت بهرووداوهكهى سنه‌ك له‌شارى به‌غدا ئاشكرابكات و ئه‌و گرووپه ئاشكرابكات له پشت رووداوه‌كه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها داواشكراوه هێزه ئه‌منیه‌كان كۆنترۆڵى مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
له نزیك پردى سنه‌ك له شارى به‌غدا ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌ستڕێژى گوللـه‌یان لێ‌كردن، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ٢٥ كه‌س كوژران و زیاتر له ١٠٠ی دیكه‌ش برینداربون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە