پەیامی کورد ... سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت و سەرەتاش دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
بە پێی هەواڵ و زانیاری لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەی سێشەممە 28ی ئایاری مووچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، رۆژی چوارشەممە 29ی مەی مووچەی یەکەی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، هاوکات رۆژی پێنچشەممە 30ی ئایار مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر ئەمرۆ رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە