پەیامی کورد... سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه راگه‌یاند
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گروپه چه‌كداره‌كانی تری كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) ده‌ستپێكردنی هێرشی ته‌واوه‌تی سوپای بۆسه‌ر غه‌ززه راگه‌یاند.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی باشووری هێزی زه‌مینی كاركه‌ر له كه‌رتی غه‌ززه فه‌رمانێكی ده‌ركرد بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر حه‌ماس هه‌رچه‌ندی پێبچێت و چه‌ندیش قورس بێت".
وتیشی: "سوپای ئیسرائیل له كۆڵانه‌كان، تونێله‌كان و هه‌ر شوێنێك پێویست بێت ده‌جه‌نگێت تا حه‌ماس له‌ناو ده‌بات".
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانیان له رۆژی رابردوودا هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر نزیكه‌ی 300 ئامانج له كه‌رتی غه‌ززه له‌نێویاندا بنكه‌ی دژه تانكه‌كان و سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌ك و تونێله‌كان و كۆمه‌ڵگه سه‌ربازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م، ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆزی ئه‌قسا كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند، له كه‌رتی غه‌ززه‌وه تووشی هێرشێكی موشه‌كی بێ وێنه بوو، دوای ئه‌وه چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، چوونه ناو ناوچه سنوورییه‌كان له باشووری ئیسرائیل و زیاد له هه‌زار كه‌سیان كوشت و سه‌دان كه‌سیان به بارمته گرت.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا، سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ی دژ به حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه راگه‌یاند و ده‌ستیكرد به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كوشتنی هه‌زاران كه‌س مه‌ده‌نی و وێرانكردنێكی گه‌وره و به‌رفراوانی باڵه‌خانه و ژێرخانی لێكه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها ئیسرائیل گه‌مارۆیه‌كی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌پاند و ئاو و كاره‌با و خۆراك و سووته‌مه‌نی لێ قه‌ده‌غه‌كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە