پەیامی کورد ... بە پێێ زانیارییەکان لە چەند سەرچاوەیەک لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی : هەریەکە لە پاڤێڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردران، بەڵام مستەفا چاوڕەش ئەو زانیارییانە ڕەتدەکاتەوە.
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وامه و پرسی سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی و بوونی دوو كه‌س به هاوسه‌رۆك یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبونه‌وه‌كه ڕایگەیاندووە له‌مه‌ودوا یه‌كێتی دوو هاوسه‌رۆكی ده‌بێت و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیدا، كه ئه‌مڕۆش بۆ تاووتوێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌رده‌وامه، ئه‌وه یه‌كلایی بۆته‌وه دوو كه‌س ده‌بنه هاوسه‌رۆك.
هه‌رچه‌نده ناوی پاڤێڵ تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جه‌نگی دێت وه‌ك هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، كه تائێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی هیچ كه‌سێك نه‌هاتوه بۆ بوون بە هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان و ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكه‌كان نه‌دراوه.
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تەنها دەنگ لەسەر هاوسەرۆكی دراوە و ناوی هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆك دیاری نەكراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە