پەیامی کورد ... لە بەیاننامەیەکدا لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجەییەکانی داوای ئاشکراکردنی هۆکاری هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەن
لەبەیاننامەیەکدا لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات كهئێوارهى چوارشەممە 2020/9/30، کرایەسەر ھەولێرو داوای لێکۆڵینەوەی جیددی لەسەر ڕووداوەکە دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە:
شەوی ڕابردوو ھێرشێکی ترسنۆکانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەکی لەرزۆکەوە کرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، لەکاتێکدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانە دەکەین، ھاوکات داوا لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن لەسەر ھێرشەکەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشکرا بکەن كه لەپشتییەوە بووە.
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لهپهرلهمانى كوردستان
2020/10/1
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە