فەرمانی دەستگیر کردنی ١٨٦ مامۆستا لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندییان بە فەتحۆڵلا گولەنەوە

فەرمانی دەستگیر کردنی ١٨٦ مامۆستا لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندییان بە فەتحۆڵلا گولەنەوە

دەزگای هەواڵی ئانادۆڵۆ ڕایگەیاند دادگای تورکیا فەرمانێکی دەرکردووە بۆ دەستگیرکردنی 92 مامۆستا و 94 کەسی دیکە هەروەها ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە تۆڕەکەی فەتحوڵا گولەنەوە هەبێت، ئەنقەرە دەڵێت گولەن لە پشت کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016ی تورکیاوەیە.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵی ئانادۆڵۆ :  ئەو مامۆستایانەی کە دەستگیرکراون لە کۆمەڵێک خوێندنگە کاریان کردووە کە پێشتر بەهۆی پەیوەندییانەوە بە فەتحوڵا گولەنەوە داخراون.

لە ئەرکێکی تردا کە لە شاری قونییەی ناوەڕاستی تورکیا دەستی پێکرد و درێژ بووەوە بۆ 42 هەرێم، بەرپرسانی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 84 گومانلێکراویان دەرکرد.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ دەڵێت پۆلیس هەشت کەسی لە ئەندامانی تۆڕەکەی گولەن گرتووە و بۆ دووانی تر دەگەڕێت لە سێیەم ئەرکدا لە مێرسین و چوار هەرێمی دیکە.

جێی ئاماژەیە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا، بەرپرسانی تورکیا زیاتر لە 50 هەزار خەڵکیان دەستگیرکردووە و زیاتر لە 150 هەزار کەسی دیکەیان لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە لەوانەش سەربازانی سوپا و کەرتی پەروەردە و دامەزراوە گشتییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە