توانراوە تەرمی 30 كەس لە سەرنشینیانی ئەو فڕۆكەیەی كه لە باشووری پارێزگای (ئێسفەهان) كەوتەخوارهوه ، بدۆزرێنەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویانكردەوە دوای 3 رۆژ گەڕان بەدوای پاشماوە و تەرمی سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیەی رۆژی یەكشەممە لە باشووری پارێزگای (ئێسفەهان) كەوتەخوار ، توانراوە تەرمی 30 كەس لە سەرنشینیانی فڕۆكەكە بدۆزرێتەوە و گەڕان بەدوای ئەوانیتر بەردەوامە.
لای خۆیەوە (موحسن مێهر عەلیزادە) پارێزگاری (ئێسفەهان) هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند هەشت تیم كە پێكهاتوون لە 40 كەسی سەر بە رێكخراوی مانگی سووری ئێران و هێزی زەمینی سوپا گەشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لەو شوێنە خێمەیان هەڵداوە , وتیشی بەهۆی نالەباری كەشوهەوا هێلیكۆپتەر ناتوانێت لە شوێنی رووداوەكە بنیشێتەوە و لە ئێستادا ناتوانرێ تەرمی ئەو 30 كەسە بگوازرێتەوە و پێدەچێت بەیانی ئەنجامبدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە