ئه‌مریكا هۆشدارى دایه عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ى به نیازن، سیستمى به‌رگرى رووسیای ناسراو به ئێس 400 بكڕن. هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد، به یاساى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌یارانى ئه‌مریكا"(CAATSA) رووبه‌ڕووى سزایان ده‌كاته‌وه.
له وه‌ڵامى پرسیارێكی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، له باره‌ى ئه‌گه‌رى كڕینى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسى له لایه‌ن عێراقه‌وه، هێزه‌ر نوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، گوتى: "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ زۆر له وڵاتان قسه‌ى كردووه. له‌وانه‌ش عێراق. ناوه‌ڕۆكى ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌مریكاى بۆ روونكردوونه‌ته‌وه. كه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه بكڕن ئه‌مریكا چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و چ لێكه‌وته‌یه‌كى ده‌بێت".
نوێرت گوتیشى: "زانیاریم له‌به‌ر ده‌ست نییه، ئایا عێراق و رووسیا له باره‌ى ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، یان نا".
پێشتر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگرى و ئاسایش له ئه‌نجوومه‌نى ئیتحادى په‌رله‌مانى رووسیا، ڤیكتۆر بۆنداریڤ، رایگه‌یاندبوو، هه‌ریه‌ك له سووریا، عێراق، سودان و میسر، پاڵێوراون بۆ پێدانى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له 2ى ئاب/ ئۆگستى رابردوودا، یاساى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌یارانى ئه‌مریكا له رێى سزاكانه‌وه"ى په‌سند كرد، بۆ دژایه‌تیكردنى رووسیا، ئێران و كۆریاى باكوور.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، سێرگى لاڤرۆڤ، له باره‌ى ئه‌و یاسایه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌مریكا "كێبڕكێیه‌كى پاك نییه". ئامانجى دوورخستنه‌وه‌ى چه‌كى رووسیا له بازاره‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە