ترەمپ و ماکرۆن لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە پەیوەندی دەکەن

ترەمپ و ماکرۆن لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە پەیوەندی دەکەن

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدەدەن، لەو پەیوەندییەدا پرسی لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا تاوتوێ دەکەن.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەی یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك فەرەنسا، شەوی رابردوو (٢٧ لەسەر ٢٨)ی ئادار پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداو پرسی لەشكركێشی سوپای توركیایان بۆ ناوی خاكی سوریا تاوتوێكرد.
هێما بەوەشکراوە، کە لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر زیادكردنی هاوكاری توركیا لەبارەی سوریاوە كردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەردوو سەرۆك جەختیان لەسەر پێویستی هاوكاری بۆ وڵاتانی رۆژئاوای لەدژی هێرشی كیمیایی روسیا نیشانداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە