پەیامی کورد... ڤیزای نێوان عێراق و ئێران نامێنێت
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رایدەگەیەنێت، هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق، هەموو گەشتیارێک ناگرێتەوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 13-9-2021، ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رایگەیاندووە: لەم کاتەدا، تەنیا ئەو گەشتیارانەی بە فڕۆکە لە نێوان ئێران و عێراق هاتوچۆ دەکەن، ڤیزایان لەسەر هەڵگیراوە.
ئیرەج مەسجدی هەروەها رایگەیاندووە: جێبەجێکردنی بڕیارەکەش دەکەوێتە دوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسمەکانی چلەی ماتەمی ئیمام حوسێن.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رەنگە دوای کۆتاییهاتن و کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، ڤیزا لەسەر ئەو گەشیارانەش هەڵبگیرێت، کە بە رێگەی وشکانی لە نێوان ئێران و عێراق هاتوچۆ دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 12-9-2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرکۆماری ئەو وڵاتە و بەرپرسانی باڵای دیکە، کۆ بووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مستەفا کازمی، ئیبراهیم رەئیسی رایگەیاند: رێککەوتوون لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی وڵاتەکانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە