زیاتر لە بیست کۆچبەر لە ئاوەکانی توونس خنکان

زیاتر لە بیست کۆچبەر لە ئاوەکانی توونس خنکان

پەیامی کورد... زیاتر لە بیست کۆچبەر لە ئاوەکانی توونس خنکان

وتەبێژی هەرێمی پاسەوانی دەریایی توونس ڕایدەگەیەنێت زیاتر لە بیست کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست بەهۆی نوقم بوونی بەلەمەکانیان خنکاون و بێسەروشوێنن.

لەمبارەیەوە عەلی عەیاری، وتەبێژی هەرێمی پاسەوانی دەریایی توونس ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سەفاقس، کۆچبەرانی نایاسایی ئەفریقی بە چوار بەلەمەوە بەنیازبوون بپەڕنەوە ئیتاڵیا، بەڵام لە دەریای ناوەڕاست نوقم بوون و لانی کەم ١٢ کۆچبەر خنکاون و نزیکەی ١٠ کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.

وتەبێژی هەرێمی پاسەوانی دەریایی توونس ئاماژەی بەوەش داوە، هێزەکانیان توانیویانە ٩٨ کۆچبەر ڕزگار بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی توونس ئاشکرای کرد، ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ کۆچبەری نایاسایییان لە کەناراوەکانی توونس دەستگیرکردووە، کە بەنیازبوون بە قاچاخ بپەڕنەوە ئەورووپا، جیا لەمانەش لە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٥ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە