پەیامی کورد... زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا هەزار و ٢٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٣١ ی تەممووز_ ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٢٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە،
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو ماوەیەدا، ٣ هەزار و ٢١٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان تێپەڕاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە