حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌رخان ده‌كات

حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌رخان ده‌كات

پەیامی کورد … حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌رخان ده‌كات

 

حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی له‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات و چه‌ند رێكارێكی دیكه‌ش ده‌گرێته‌به‌ر.

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ بەسەرپەرشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران و ئامادەبونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و پلاندانان، کۆبونەوەیە‌كی تایبەت بەشێوازەکانی ڕووبەڕووبونەوەی  ووشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوە‌چوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لەکاریگەرییەکانی كە‌مبارانی و ووشكە‌ساڵی لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کرا و پلانی حكومە‌ت و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان بۆ رووبە‌رووبونە‌وە‌ی ئە‌و دیاردە‌یە خرایەڕوو‌.

 

هاوكات، بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانە ئابورییەکانی وشکەساڵی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، بودجەیەکی تایبەت تەرخانکرا و بڕیاردرا کە ئەولەویەت بدرێت بەزامنکردنی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان هەروەها گرنگی بدرێت بە پرۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی.

 

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا،  پێویستی دانانی پلانی گونجاو و تەرخانکردنی بوودجەی پێویست دووپاتکرایەوە بۆ دروستکردنی بەنداوی بچووک لەپێناو گلدانەوەی ئاوی باراناو و دواتر سودلێوەرگرتنەوەی لەبواری کشتوکاڵیدا.

 

هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەم پرسە باس بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لەچارەسەرکردنی هەر گرفتێکدا کەرووبەرووی هەرێم ببێتەوە بەهۆی کاریگەرییەکانی ووشکەساڵییەوە. 

 

هەروەها جەخت لەوەکرایەوە کەدەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێی کەناڵە دیبلۆماتییەکانییەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەماهەنگی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوازەکانی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان بەجۆرێک کە بە‌رژە‌وە‌ندی هەرێمی کوردستان  لە‌بە‌رچاو بگیریت و ئەو بارگرانییە کەمبکاتەوە کەبەهۆی ووشکەساڵییەوە رووبەرووی ناوچەکە دەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە