پەیامی کورد... مەسرور بارزانی: لەگەڵ سەركۆماری توركیا گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا كرد
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له تویتێكدا، باسی ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكهی لهگهڵ سهرۆكی كۆماری توركیا كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 20/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەی خۆی و سەكۆماری توركیا، تویتێكی كردووە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومهوه و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد." سەرۆكی حكوومەت هەروەها ئاماژەی بەوە داوە: "گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە