پەیامی کورد ... بەرزترین پلەی گەرمای سەد ساڵی ڕابردوو تۆمار کرا
له بیابانی كالیفۆرنیای باشوور له ئه‌مریكا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ١٠٠ ساڵی رابردوو تۆمار كرا.
كه‌شناسی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٣:٤١ خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ له دۆڵی مه‌رگ له بیابانی كالیفۆرنیای باشور پله‌ی ٥٤.٤ پله‌ی سه‌دی تۆمار كراوه.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆماره پشتڕاست بكرێته‌وه، ده‌بێته به‌رزترین پله‌ی تۆمار كرا‌و له ساڵی ١٩١٣ ه‌وه.
له ١٠ ی ته‌موزی ١٩١٣ له دۆڵی مه‌رگی ئه‌مریكا پله‌ی گه‌رما گه‌یشتبوه ٥٦.٧ پله‌ی سه‌دی ئه‌وه‌ش به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایه كه تا ئێستا له‌سه‌ر زه‌وی تۆمار كراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە