پەیامی کورد... دۆزینەوەی ئاژەڵێکی دەریایی کە لە دایناسۆرەکان کۆنترە
مۆزەخانەی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا ئاژەڵێکی دەریایی کۆنی نمایشکردووە کە بە شێوەیەکی تایبەت پاراستوویەتی و تەمەنی ٤٥٠ ملیۆن ساڵە و لە باشووری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا دۆزراوەتەوە.
ماڵپەڕی "THE STAR" بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و بنکۆڵکردندا ئاژەڵە دەریایییەکە دۆزراوەتەوە و تەمەنی نزیکەی نیو ملیار ساڵە و بەمەش تەمەنی لە دایناسۆرەکان کۆنترە کە بۆ یەکەم جار ٢٤٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەرکەوتوون.
وەزارەتی تەندروستی وادەی جێبەجێکردنی بیمەی تەندروستی ئاشکرا کرد
گۆڤاری زانستی تایبەت بە ئارکۆلۆجیا "بنکۆڵکاری" ئاشکرای کردووە، ئاژەڵە دەریایییەکە لە ٢٤ی ئاداری ئەمساڵدا دۆزراوەتەوە.
توێژەران ئاژەڵە نوێیە دۆزراوەکەیان ناو ناوە "Tomlinsonus dimitrii" کە بەشێکە لە کۆمەڵەی پێ جومگە دارەکان و بە شێوەیەکی تایبەت پارێزراوە کە تەنە بەشە ڕەقەکانی جەستەی بە بەرد بوون.
جۆزێف مویسیۆک ئامادەکاری سەرەکی توێژینەوەکە و سەرۆکی تیمی توێژینەوە و بایلۆجیست لە زانکۆی تۆرینتۆ لە کەنەدا ئاماژەی بەوەدا، "چاوەڕێی دۆزینەوەیەکی لەم جۆرە نەبووین، کاتێک بیر لە چاڵەکان دەکەیتەوە، هەمیشە بیرمان بەلای دایناسۆرەکان و گوێچکە ماسی و ئێسکە گەورەکانەوە دەچێت".
ئاژەڵەکە درێژییەکەی شەش سانتیمەترە و سەری بە زرێپۆشێک داپۆشراوە و دوو شاخی چەماوەی هەیە و بە چەند تاڵێک داپۆشراوە کە لە پەڕ دەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە