پەیامی کورد ... ووتەبێژی شارەوانی هەولێر، تایبەتمەندییەكانی هێڵی گەرمی شارەوانی ئاشكرای دەكات و رایدەگەینێت ، هێڵەكە كاریگەریی زۆر دەبێت و كارئاسانیش بۆ هاووڵاتیانی سنووری هەولێر دەكات بە هەر شەش شارەوانییەكەوە.
كرمانج دەشتەكی، ووتەبێژی شارەوانی هەولێر ، رایگەیاند : هێڵی (٠٧٥١٤١٤٦٦٤٢)، هێڵی گەرمی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر دەبێت و دانیشتووانی سنووری هەولێر بە هەموو شارەوانییەكانەوە، دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.
دەشتەكی ئاماژەی بەوەش دا، لە رێگای ئەم هێڵەوە هاووڵاتیان دەتوانن زانیاری بدەن بە حكوومەت لەبارەی سەرسەرپێچییەكان و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەر زیاد و كەمییەك و حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی، دوای پەیوەندییەكەش تیمەكانی شارەوانی رێكاری پێویست دەگرنە بەر.
ناوبراو دەشڵێ، لە رێگای ئەم هێڵەوە خزمەت بە سەردانیكەرانی شارەوانییەكانیش دەكرێت، بۆ نموونە كەسێك شوێنی شارەوانییەكان نەزانێت، یان نازانێت كارەكەی لە كۆی تەواو دەبێت و چەندی ماوە، هەموو ئەو خزمەتگوزاریانە لە رێگای هێڵەكەوە بەردەدەست دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە