جلەکانی میلانیا ترامپ قسەی زۆری لەسەر کرا
خانمی یەکەمی ئەمەریکا میلانیا ترامپ لەسەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی منداڵانی پەنابەری نایاسایی لە ویلایەتی تکساس لە باکوری ئەمەریکا.
ئەم دەرکەوتنەی میلانیا بەو جل و بەرگەوە بوە هەواڵی گەرمی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هونەرمەندا.
میلانیا چاکەتەکەی لە مارکەی (زارا) بوو لەسەری نوسرابوو ” من بەڕاستی گرنگیت پێ دەدەم ئەی تۆ چی“.
ئەمەش وایکرد زۆرکەس رەخنەو گلەی بکەن لە میلانیا ترامپ دەڵێن ئەم جل و بەرگە شایەنی خانمی یەکەمی ئەمەریکا نییە بەتایبەتی لەسەردانێکی ئەو منداڵانە کە بە کاتێکی زۆر ناخۆشدا بێ دەپەڕن و پێویستیان لە خۆشەویستییە.
ڕۆژنامەی (دیلی میل)ی بەریتانی لەسەر هەمان بابەت لەگەڵ چەندین هونەرمەند و دەرهێنەری بەناوبانگ لێدوانی وەرگرتووە و هەموویان زۆر بەبێ ڕێزی باسی دەکەن و دەڵێن ئەمە لە خانمی یەکەمی ئەمەریکا ناوەشێتەوە.
دۆناڵد ترامپ لەتویتێکیدا نوسیویەتی خێزانەەم هیچ گوێ و (گرنگی) بە درۆی ڕاگەیاندن نادات.
وتەبێژی میلانیا ترامپیش دەڵێت تەنیا جل و بەرگێک بووە هیچ پەیوەندی بەو قسانەوە نییە و زۆر ئاساییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە