حه‌شد شه‌عبی هێزی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت

حه‌شد  شه‌عبی هێزی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت

 پەیامی کورد    ...   حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزێكی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت كه‌ شانبه‌شانی هێزی ئاسمانی عێراق له‌ كاردا بێت.

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی حه‌شد، كه‌ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس واژووی له‌سه‌ر كردووه‌، حه‌شد به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی نوێی به‌ ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی داده‌مه‌زرێنێت.

 سه‌لاح مه‌هدی حه‌نتووش كراوه‌ته‌ به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە